AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٨ ١٥:٤٧

سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران: گومانمان لە ئاگربڕەکە هەیە و ئامادەین بۆ شەڕ

سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران: گومانمان لە ئاگربڕەکە هەیە و ئامادەین بۆ شەڕ

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: بەو پێیەی گومانی تەواومان هەیە لە پابەندبوونی دوژمن بە بەڵێنەکانیەوە، لەنێویاندا ئاگربەست، ئامادەین وەڵامێکی توندی بدەینەوە ئەگەر دەستدرێژییەکە دووبارە بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سعوودیە سەبارەت بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا و هەروەها پرسە ناوچەیی و دووقۆڵییەکان کرد.

لەم وتووێژە تەلەفونییەدا، سەردار مووسەوی ڕایگەیاند کە لەشکرکێشی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا لەسەر خاکی ئێران سەرەڕای خۆگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە کاتێکدا کە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە ڕوویدا و وتی: ئەم دوو ڕێژیمە نیشانیان داوە کە پابەند نین بە هیچ ڕێسا و پێودانێکی نێودەوڵەتی و ئەمەش بۆ جیهان سەلمێندرا.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە دەستپێشخەری شەڕەکە نەبووین، بەڵام بە هەموو توانامانەوە وەڵامی دەستدرێژکارەکەمان دایەوە و بەو پێیەی گومانێکی تەواومان هەیە لە پابەندبوونی دوژمن بە بەڵێنەکانیەوە، لەوانەش ئاگربەست، ئامادەین وەڵامێکی توندی بدەینەوە ئەگەر دەستدرێژییەکە دووبارە بکاتەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیری بەرگریی عەرەبستان هەروەها ڕایگەیاند: حکوومەتی سعودیە لە ئیدانەکردنی ئەو دەستدرێژییە نەوەستاوە و هەوڵی زۆری داوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دەستدرێژی.

News ID 55797

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha